لە مێردین ٢ کەسی دەستبەسەرکراو، زیندانی کران
حامید جان یاگیزئۆغلو و ئەرەن ئالبایراک کە بە تۆمەتی ئەنجامدانی چالاکی دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە دەستبەسەرکرابوون، زیندانی کران.
حامید جان یاگیزئۆغلو و ئەرەن ئالبایراک کە بە تۆمەتی ئەنجامدانی چالاکی دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە دەستبەسەرکرابوون، زیندانی کران.
سەرلەبەیانی ٢٧ ی تشرینی دووەم لە ناوچەی قۆسەری مێردین، ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی پێکهات. لەنێو کەسە دەستبەسەرکراوەکان، ٢ کەسی تر ڕەوانەی دادگای مێردین کران. حامید جان یاگیزئۆغلو و ئەرەن ئالبایراک دوای تەواوبوونی کاروباریان لە داواکاری گشتی، بە داوای زیندانیکردن ڕەوانەی دادگا کران. دادگا بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" و"تاوانکردن بە ناوی ڕێکسختنەوە" بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکردن.
لە ٤ ی تشرینی دووەمەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە چالاکییەکانی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە زیندانی کراون، گەیشتە ٧ کەس.