لە مێردین ئامادەکاری نەورۆز بەردەوامە

لە مێردین و ناوچەکانی ئامادەکاری ئاهەنگەکانی نەورۆز بەردەوامە.

ئاهەنگەکانی نەورۆز چەند رۆژێکی ماوە و گوند بە گوند، گەڕەک بە گەڕەک، ناوچە بە ناوچە و شار بە شار خەبات و ئامادەکاری بێوەستان بەردەوامە. لە مێردین، نسێبین، قۆسەر، کەربۆران و دێرکی داوا دەکرێت گەل بەشداری لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا بکات.

بەڕێوەبەرانی هەدەپەی ناوچەی نسێبین داوایان لە گەل کرد بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆزدا بکەن. بەڕێوەبەرانی سەردانی بۆڕی رەخشان دەمیرەلیان کرد کە لە ٢١ی ئازاری ١٩٩٢دا لە ناوچەی کادیفەکالەی ئیزمیر ئاگری لە جەستەی بەردا. پیرخان ئاغائۆغلۆ هاوسەرۆکی هەدەپەی مێردین لە سەردانەکەدا قسەی کرد و وتی، " رەخشان بەهۆی ئەوەی ئاگری لاستیک و تایە و دار بەشی ئاگری نەورۆز و بەرخۆدانی کوردان نەکرد، بۆیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. ئێمە ئەڕۆ لێرە یادی دەکەینەوە. تاوەکو ئاگری کاوە گوڕ بێت، هیچ کاتێک و هیچ کەسێک ناتوانێت رۆژی ئێمە تاریک بکات."

دوای سەردانی شاندەکە بۆ گۆڕستان، شاندەکە بڵاوکراوەی بڵاوکردەوە و لە دەوری ئاگر هەڵپەڕین.

لە ناوچەی دێرکیش یەکەم ئاگری نەورۆز کرایەوە و گەل لە دەوری ئاگر هەڵپەڕی.

لە ناوچەی ئارتوکلوش لە حەڕەمی زانکۆی ئارتوکلو نەورۆز پیرۆزکرا. خوێندکاران کۆبونەوە و بە دەفلێدان گۆرانیان وت و هەڵپەڕین. خوێندکاران داوایان کرد گەل بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆزی مێردین بکات.

ف.ق