لە مێردین ئۆتۆمبێلێکی سەربازی وەرگەڕا

راگەیەندرا کە لە مێردین ئۆتۆمبێلێکی سەربازی وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا سەربازێک و جەردەوانێک برینداربوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە ناوچەی دێرکی مێردینەوە و بەرەو ناوچەی وێرانشاری رحا دەچوو، وەرگەڕا.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە لەو رووداوەی شەوی رابردوو روویدا ئەفسەرێک و جەردەوانێک برینداربوون.

هـ . ب