لە مەریوان ٣ کۆڵبەر دەستگیرکران

هێزەکانی رژێمی ئێران لەسەر سنوری مەریوان ٣ کۆڵبەریان دەستگیرکرد و چارەنووسیان نادیارە.

کوشتن، بریندارکردن و گرتنی کۆڵبەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن رژێمی ئێرانەوە بەردەوامە. ئەم جارەش دەست بە دەستگیرکردنی کۆڵبەران کراوە.

کۆڵبەرنیوز رایگەیاند، رۆژی هەینی رژێمی ئێران لەسەر سنوری شاری مەریوان ٣ کۆڵبەری دەستگیرکردووە. هەروەها دەستیان بەسەر ١٢٠ ئاژەڵ و چەندین کەلوپەلی کۆڵبەراندا گرتووە.

هەرسێ کۆڵبەرەکە خەڵکی گوندی پلۆری مەریوانن. ناوی ٢ کۆڵبەر کە چارەنووسیان نادیارە بەم شێوەیەیە: ئەسکەندەر و محەمەد کەریم.

ف.ق