لە مەتینا لە دوولاوە چالاکی ئەنجامدرا: ٣ سەربازی تورک سزادران

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گردی کۆردینەی مەتینا لە دوولاوە لە داگیرکەرانیاندا. لە چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەر سزادران و سیستمی کامێرای مۆبەس تێکشکێنرا.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابوردا لە هەرێمی مەتینا:

لە ٢٢ی تەمووز کاتژمێر ٠٢:٣٠دا هێزەکانی گەریلا بە شێوەیەکی هاوکات لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی کۆردینە لە دوولاوە چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە بە تاکتیکی گەریلایەتی نوێ ئەنجامدرا، ٣ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش بریندار بوو و سیستمی کامێرای مۆبێستی سەر گردەکەش تێکشکێنرا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی ئاڤاشین:

لە ٢٢ی تەمموز کاتژمێر ٠٧:٠٠ و ٠٧:٣٠دا داگیرکەران ویستیان بە تەقەمەنی هێرش بکەنە سەر تونێلەکانی شەڕ لە گردی سۆر. هێزەکانمان بە چەکی سووک لە نزیکەوە لە داگیرکەرانیاندا. داگیرکەران بە ناچاری کشانەوە.

سوپای داگیرکەری تورک لە بەرانبەر بەرخۆدانی بێوێنەی هێزەکانی گەریلامان لە هەرێمی ئاڤاشین لە تونێلەکانی شەڕ، ناتوانێت ئەنجام بەدەستبهێنێت و بە شێوەی شەڕی قێزەون تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات. هەروەها دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەرانبەر بەرخۆدانی گەریلاکانمان لە وەرخاڵێ یەک هەنگاویشی بەرەوە پێشەو نەناوە و بەم هۆیەوە لە بەرنابەر تونێلەکانی شەڕ گازی کیمیایی بەکاردەهێنێت.

لە ٢١ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٢١:٣٠ و ٠١:٣٠ دەروبەری گوندەکانی دێشیشێ و سەرورووی کانیماسێی ئامێدی و گۆڕەپانی قەڵای قومری بە هەلیکۆپتەرەکان بۆردومان کرا.

لە ١٧ی تەمموز کاتژمێر ٠٧:٣٠دا تاوەکو ٢١ی تەمموز کاتژمێر ٢٠:٠٠ سوپای تورک لە بارەگاکانی سنورەوە بە ئۆبۆس گۆڕەپانی وەرخاڵێ، تابوری عەرەبان و گەلیێ ئاڤاشینیان لە هەرێمی ئاڤاشین بۆردومان کرد. سوتانی دارستانەکان تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

لە ٢٢ی تەمموز کاتژمێر ٠٩:١٠ گۆڕەپانی چەمچۆی هەرێمی زاپ بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانکرا.

لە ٢٢ی تەمموز کاتژمێر لەنێوان ٠٨:٥٠ و ٠٩:٠٠ دەوروبەری شاروچکەی چەمانکێی دهۆک بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانکران.

لە هێرشەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ف.ق