لە میردین ماوەی دەستبەسەرکردنی ١٠ کەس درێژکرایەوە

پۆلیسی تورک لە مێردین، کاتی دەستبەسەرکردنی ١٠ کەس درێژکردەوە، کە لە ئەنجامی دەستبەسەرداگرتنی ماڵاندا دەستبەسەرکرابوون.

رۆژی ٢٠ی ئازار ١٦ کەس بە بیانوی بڵاوکردنەوەی بۆچوونیان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ١٠ کەسیش بە بیانۆی کارکردن بۆ کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی (کەجەدە) دەستبەسەرکرابوون.

ئەو کەسانەی بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتەوە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەستبەسەرکرابوون، ئازادکران، بەڵام ماوەی دەستبەسەرکردنی ١٠ کەسەکەی دیکە درێژکرایەوە و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مێردین گواسترانەوە.