لە میسر گەورەترین شاری مێژوویی دۆزرایەوە

لە میسر لە ئەنجامی لێکۆلینەوەی شوێنەوارناساندا گەورەترین شاری مێژوویی لەو وڵاتە دۆزرایەوە.

لە میسر کە بە هەڕەمانی سەردەمی فیرعەونەکان و شوێنەوارە دێرینەکان بەناوبانگە، شارێکی دیکەی مێژوویی دۆزرایەوە کە گەورەترین شاری مێژوویی ئەو وڵاتەیە.

زاهی هەواس وەزیری شوێنەوارناسی میسر رایگەیاند، ئەو شارە مێژووییە لانیکەم تەمەنی ٣ هەزار ساڵە و لە لیخور دۆزراوەتەوە. هاواس باسی ئەوەشی کرد کە پیشبینی دەکرێت، شارەکە بەرلە ٣ هەزار و ٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر دروستکرابێت.

بەپێی لێدوانی تیمی هەڵکۆڵین، شارەکە لە سەردەمی ئامۆنهۆپی سێیەمین، ١٣٥٠ بۆ ١٤٠٠ی بەرلەزایین دروستکراوە. راگەیەنرا، ئەو شارە لەلایەن توتانئامونی فیرعەونیش بەکارهێنراوە.

لە شارەکەدا هەندێک باڵەخانە هەن کە لەلایەن فرعەونەکانەوە بەکارهێنراون. دیواری هەندێک خانو و باڵەخانە تا ئێستاش نەرووخاون. دۆزینەوەی ئەم شارە لەدوای دۆزینەوەی گۆڕی توتانئامون، بە گەورەترین دۆزینەوەی مێژوویی دادەنرێت.

زانکۆی جۆن هۆپکینس رایگەیاند، لەگەڵ دۆزینەوەی ئەم شارە مێژووییە، زانیاری لەبارەی ژیانی شارستانی ئەو کاتە میسر بەدەستدەهێنرێت

لە شارەکەدا، ٣ کۆشکی پادشاهی، ناوەندێکی ئیداری و بازرگانی، هۆڵێکی گەورەی خواردن و فڕنێک دۆزراونەتەوە.

ف.ق