لە میونشن بۆ پارتی چەپی سەوز ئاهەنگ سازکرا

پارتی چەپی سەوز لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار ئاهەنگێکی ساز کرد.

لە میونشن کاروباری هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز بەردەوامە. پلاتفۆرمی پارتی چەپی سەوزی میونشن ب ەبەشداری سیاسەتمەداری کورد نەجدەت ئاتاڵای ئاهەنگێکی ئامادە کرد.

سەعید ئوزتورک هاوسەرۆکی فەد – گەل لە ئاهەنگەکە ئامادە بوو و ئاماژەی بە گرنگی دەنگی گەل لە ئەوروپادا.

ئوزتورک وتی، " ماڵ بە ماڵ پێویستە کار بکرێت، ئەو کەسانەی کە رازی نەبوون پێویستە رازی بکرێن."

سەعید ئوزتورک بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد کە بۆ تێکشکاندنی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە دەوری پارتی چەپی سەوز کۆببنەوە.

نەجدەت ئاتاڵای گرنگی هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاری بەبیرهێنایەوە و بانگەوازی لە هەموو کەس کرد دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن.

بریگیت وۆڵف ئەندامی پارتی چەپئ ئەڵمانیاش قسەی کرد و رایگەیاند کە ئەوان پشتگیری لە پارتی چەپی سەوز دەکەن.

دواتر ئونور ئەوین و سەحەر ستران هونەرەکەیان پێشکەش کرد.

ف.ق