لە ناوچەکانی گەریلا ئاگری نەورۆز کرایەوە

هێزەکانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئاگری نەورۆزیان کردەوە.

ئاگری نەورۆز لە چیاکانی کوردستان لەلایەن هێزکانی گەریلاوە کرایەوە.

لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا گەریلا بە مەشخەڵ ئاگری نەورۆزیان کردەوە و دستیان بە پیرۆزکردنی نەورۆز کرد.

هێزەکانی گەریلا لە دەوری ئاگرەکەدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ، "بە گیان و بە دڵ لەگەڵتاین ئەی سەرۆک"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" ، "ژن، ژیان، ئازادی"، "نەورۆز پیرۆز بێت"یان دەوتەوە.

دوای ئەوە هێزەکانی گەریلا بە مەشخەڵ دەستیان بە رێپێوانکرد.

پیرۆزبایی نەورۆزی هێزەکانی گەریلا بە گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێھات.

ژ.ت