لە ناوچەی بەرواری سێرت جاش و سەربازە داگیرکەرەکان دەستیان بە ئۆپراسیۆن کرد

لە ناوچەی بەرواری سێرت، سەرباز و جاشەکان دەستیان بە ئۆپراسیۆن کرد و لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا، سەرباز و جاشەکان رێگەیان نەدا کە دانیشتوانن لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە.

لە ناوچەی بەرواری سێرت بە بەشداری سەرباز و جاشەکان، دەست بە ئۆپراسیۆنێکی سەربازیکرا. وەزارەتی ناوخۆی تورک لەبارەی ئۆپراسیۆنەکە قسەی کرد و وتی، ٥٣٠ سەرباز و جاش بەشداریان لە ئۆپراسیۆنەکەدا کردووە.

ئۆپراسیۆنەکە لە هەرێمی مانسور دەستی پێکردووە و سەرچاوەکان باسی ئەوەیان کرد کە سەربازان رێگە نادەن هیچ کەسێک لە ماڵەکەیان بێنە دەرەوە. گوندنشینان کە ناتوانن مەڕوماڵاتیان بۆ لەوەڕگاکان ببەن، هەڕەشەی دەستگیرکردنیان لەسەرە.

دانیشتوانی هەرێمەکە باس لەوە دەکەن کە ئۆپراسیۆنەکە بە هەلیکۆپتەر و فڕۆکە بەردەوامە و ژیانی گوندنشینان لە مەترسیدایە.

ف.ق