لە ناوچەی شاخ زۆربەی هەرێمەکان قەدەغە کران و ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستیپێکرد

زۆربەی هەرێمەکانی ناوچەی شاخ لە وان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە وەک "هەرێمی ئەمنی تایبەت" ڕاگەیەندرا و ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستیپێکرد.

لە وان ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستی پێکرد

قایمقامی وان ڕایگەیاند، زۆربەی هەرێمەکانی ناوچەی شاخی وان وەک "هەرێمی ئەمنی تایبەتی کاتی" ڕاگەیاندراوە. ئەوەش زانراوە کە ئەو ناوچانە تا ٩ی تشرینی یەکەم هاتوچۆی تێدا قەدەغەیە.

هەروەها ئەوەش زانراوە کە ئۆپەراسیۆنی سەربازی پاش قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە ناوچەکەدا دەستیپێکردووە.