لە نسێبین ٣ کەس سزای زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا

هەفتەی ڕابردوو ٣ کەس لەلایەن پۆلیسی تورکەوە لە نسێبین دەستگیرکران، کە یەکێکیان منداڵ بوو. دادگای دەوڵەتی تورک سزای زیندانیکردنی بۆ هەر ٣ کەسەکەیان دەرکرد.

لە ٩ی کانوونی یەکەمدا ٣ کەس بەناوەکانی ئا.ئا تەمەن ١٧ ساڵ، ش.ئا تەمەن ٢٢ ساڵ و ئا.د تەمەن ٢٤ ساڵ لە لایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکران.

ڕاگەیەندرا، ئەو ٣ کەسە بە تۆمەتی "بۆمبیان خستووەتە ژێر زرێپۆشی پۆلیس" دەستگیرکراون.

بەپێی زانیارییەکان، هەر ٣ کەسە دەستگیرکراوەکە ئەشکەنجەدراون و دواتر لەلایەن دادگای سزاکانەوە بڕیای زیندانیکردنیان بۆ دەرکراوە.

ژ.ت