لە نەورۆزی دەرسیم پشتگیری لە نامەی ٢٠١٣ی ئۆجالان کرا

لە دەرسیم گەل نەورۆزی پیرۆز کرد و لە ئاهەنگەکەدا خاوەنداری لە نامەی ٢٠١٣ی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرا.

گەلی دەرسیم لە گۆڕەپانی سەید رەزا کۆبونەوە و نەورۆزیان پیرۆز کرد. عەلیجان ئۆنلو پەرلەمانتاری هەدەپەی دەرسیم، سەلما گورکان یاریدەدەری پارتی رەنج، بەیجان تاشکران یاریدەدەری پارتی سۆسیالیستی ژێردەستەکان، فاتیح ماچئۆغلۆ سەرۆک شارەوانی دەرسیم بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد. هەروەها گەل لە چەولیک، خارپێت، قەڕەقۆچان و ئەرزەرۆمەوە بەشداریان لە نەورۆزدا کرد.

فاتیح ماچئۆغلۆ سەرۆک شارەوانی دەرسیم قسەی کرد و وتی، " کاتی گەشتکردنی تێکۆشانە، لەگەڵ یەکتری بین، بۆ هەژاران و بۆ دەربەدەرەکان شوێنێکی نوێ بکەینەوە."

بەیجان تاشکران یاریدەدەری هاوسەرۆکی ئەسەپەش وتی، " ئێمە نەوەی سەید رەزاین، خۆمان رادەست ناکەین. تەسلیمی سیاسەتی ڕزاندن و جاشایەتی نابین."

سەلما گورکان یاریدەدەری هاوسەرۆکی ئەمەپ ئاماژەی بە فشار و زۆردەستی و هێرشی ئاکەپە و مەهەپە کرد و وتی، " لەدژی ئەم زۆڵمە تێکۆشانی گەل، هێزە دیموکراتەکان ورەنجدەران هەن. بڕوام وایە کە تێکۆشانەکەمان سەردەکەوێت."

'نەورۆزی ٢٠١٣ هیوایەکی دروست کرد'

عەلیجان ئۆنلو یاریدەدەری هاوسەرۆکی هەدەپە و پەرلەمانتاری هەدەپەی دەرسیم ئاماژەی بە نامەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە نەورۆزی ٢٠١٣ دا و وتی، " لەسەر بانگەوازی رێزدار ئۆجالان هیوایەک لەناو گەلانی تورکیادا دروست بوو، بەڵام ئەوان خوێنڕێژن و دوای ساڵی ٢٠١٥ بە دوژمنایەتی هێرشان کردە سەر گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان."

ئۆنلو هەروەها باسی لە مانگرتنی زیندانیان لە زیندانەکان و مەخمور کرد و وتی، " بۆ ئاشتی دەبێت بە زوترین کات گۆشەگیری هەڵبگیرێت. لەوانەشە ئەمەش نیشانەی ئەوەبێت کە پێویستە لەدژی فاشیزم چی بکرێت."

ف.ق