لە نەوسود کۆڵبەرێک برینداربوو

لە سنووری نەوسود کۆڵبەرێک لە بەرزاییەوە کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو.

هێمن محەمەدی تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی شارۆچکەی ڕەوانسەری رۆژهەڵاتی کوردستان و ڕۆژی هەینی لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسود لە بەرزایییەکەوە کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە.

کۆڵبەرە بریندارەکە بۆ چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شاری کرماشان.

ژ.ت