لە پێنجوین و بەشێک لە رۆژهەڵاتی بومەلەرزە روویدا
بومەلەرزەیەک بەپلەی ٢.٩ بەپێوەری ڕێختەر شارەدێی پێنجوێن و بەشێک لەڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند.
بومەلەرزەیەک بەپلەی ٢.٩ بەپێوەری ڕێختەر شارەدێی پێنجوێن و بەشێک لەڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند.
ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٣٧ خولەک بومەلەرزەیەک لەسنووری شارەدێی پێنجوێن و سەقزی رویدا ، کەبەشیک لەهاوڵاتیانی ئەوناوجەیە هەستیان پێکردووە.
چەقی بومەلەرزەکە گوندی (وێنە)ی سنوری شارەدێی پێنجوێن بوو ، لە قوڵایی ١٦ کیلۆمەتر ژێر زەوی کە دەکەوێتە سەر هێڵێ پانی ٣٥،٧٩° پله باکوور و هێڵی درێژی ٤٣.٠٣ پلەی خۆرهەڵات.
سیروان ساڵح شارەزای جوگرافیا بڵاوی کردۆتەوە ئەوناوچەیە نزیکە لەسەر هێڵی بومەلەرزە و ناوبەناو بومەلەرزەی بچوک و مامناوەند لەو سنورەدا روو دەدات ، ئاماژەی بەوەش کردووە چەقی ئەم بومەلەرزە ١٩٧ کیلۆمەتر لەسەنتەری شارەدێی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانەوە دوورە.
ف.ق