لە قەڵادزێ یادی شەھید زیلان کرایەوە

لە قەڵادزێ یادی ( ٢٥ ) ساڵەی شەھید زیلان کرایەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە ماڵی کەلەپووری و ڕۆشنبیری پشدەر لە شارۆچکەی قەڵادزێ، یادی (٢٥) ساڵەی شەھید زیلان کرایەوە .

سەرتای یادەکە، بە چەند ساتێک وەستان بۆ گیانی شەھیدان دەستی پێکرد ‌و دواتر  لەلایەن ئاشتی محەمەد، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، نامەی شەھید زیلانی خوێنرایەوە.

لەکۆتاییدا بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەھید زیلان، پێشانی بەشداربوانی یادەکە درا و بە درووشمی شەھید نامرن، کۆتایی بە یادەکە ھێنرا .

ف.ق