لە قەندیل دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا
لە قەندیل گەریلاکانی ئازادی ٤٣مین ساڵیادی پەکەکەیان پیرۆز کرد.
لە قەندیل گەریلاکانی ئازادی ٤٣مین ساڵیادی پەکەکەیان پیرۆز کرد.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە قەندیل ٤٣مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.
مەراسیمەکە بە ڕێزگرتن لە شەهیدانی شۆرش دەستیپێکرد. لە قسەکردنەکاندا باسی ئەوەکرا کە تاوەکو کوردێکی خاوەن شەرەف مابێت، بەرخۆدانی گەریلا بەردەوام دەبێت.
لە قسەکردنەکاندا ئەوەخرایەڕوو، لە مێژووی کوردستاندا زۆر ڕاپەرین سەریانهەڵداوە، بەڵام بۆ گەلی کورد پەکەکە زیندووکردنەوەی گەلی کوردە. ئەو رۆژەی کە پەکەکە دامەزرێنرا، گەورەترین گورز لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەشێنرا.
لەم چیایانە گەریلا تەواو نابێت
لە هەموو چیاکانی کوردستان گەریلای ئازادی هەیە. پێویستە دوژمن باش بزانێت کە تاوەکو کوردێکی بەشەرەف هەبێت گەریلاش لەم شاخانە دەبێت. ئەمڕۆ لە زاپ، حەفتانین و مەتینا و ئاڤاشین بەرخۆدانێکی مێژوویی هەیە. تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەیەوە ئازاد نەکرێت و ئازادی کوردستان مسۆگەر نەبێت گەریلاکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتی لە شاخەکان دەبن. گەریلا بە هزری ڕێبەر ئاپۆ بە هێڵی گەلی شۆرشگێری و بە تاکتیکی گەریلای مۆدێرن تاوەکو سەرکەوتن بەرخۆدان دەکات. بەڵێنی سەرکەوتنمان دووبارە دەکەینەوە. بەرخۆدانی گەریلا دەبێتە کۆتایی فاشیزم."
مەراسیمەکە بە دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ و بێ سەرۆک ژیان نابێت و ژن، ژیان و ئازادی' کۆتایی هات.
ف.ق