لە قەندیل هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا
لە بناری قەندیل بە ڕێپێوانێک، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکران.
لە بناری قەندیل بە ڕێپێوانێک، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکران.
دوێنێ ئێوارە بە بەشداری چالاکوان، بنەماڵەی شەهیدان و وڵاتپارێزان، لە بناری قەندیل هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان بە ڕێپێوانێکی جەماوەری شەرمەزارکرد. لە ڕێپێوانەکەدا پەیامی "بە دەیان هەزار شەهیدی تریش بدەین، سەرمان دانانەوێنین و دەست لە پاراستنی خاک و وڵاتی خۆمان بەرنادەین" درا. ڕێپێوانەکە لە گوندی مارەدوەوە دەستپێکرد و هەتا گۆڕستانی شەهید گۆلان و شەهید سمکۆ بەردەوام بوو.
دواتر لە گۆڕستانی شەهید گۆلان و شەهید سمکۆ لە سەر ناوی ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل حەمەد ئەمین خدر قسەیکرد و وتی: "داگیرکەران خواستیانە هەرچوار پارچەی کوردستان لە نابەرن، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەرامبەر ئەم کارەی داگیرکەران بێدەنگە. ساڵانە منداڵەکانمان دەبنە قوربانی ئەم هێرشانە. پارتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبە ئەم قڕکردنەی داگیرکەران بێدەنگە. بەڵام گەلمان هەموو کات قارەمان و خەباتکارە. بە دەیان هەزار شەهیدی تریش بدەین، دەست لە پاراستنی خاک و وڵاتمان بەرنادەین."
حەمید ئەمین لە کۆتای قسەکانیدا وتی: "هیچ کاتێک دەست لە خەباتمان بەرنادەین و وڵاتمان لە دەستی دوژمن و خیانەتکاران ڕزگاردەکەین. بەڵام هەندێک لایەن بوون بە خزمەتکاری دوژمنان. ئێمە لە سایەی خوێنی شەهیدانمانەوە لێرەین."
ڕێپێوانەکە بە دانانی گوڵ لەسەر مەزاری شەهیدان و وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرێ" کۆتایهات.