لە قەرەچوخ جموجووڵێ داعش؛ سوپای عێراق چەتەکانی داعشی تۆپباران کرد

چەتەکانی داعش لە ئازیکەند و دەڤەری قەڵای سۆرانی چیای قەڕەچوخ دەستی بە جموجووڵ کرد، سوپای عێراق پێی زانی و سەرەتا بە گولەی رۆناكکەرەوە و دواتر بە هاوەن چەتەکانی تۆپبارن کرد.

لە ئازیکەند و قەڵای سۆرانی چیای قەرەچوخی مەخمور چەتەکانی دەستی بە جموجووڵ کرد. سوپای عێراق بە جموجووڵەکانی چەتەکانی زانی و دەستوەردانی کرد. سەرەتا بە گولەی رۆناککەرەوە و دواتر بە هاوەن ناوچەکەی تۆپباران کرد. تاوەکو ئێستاش جموجووڵی سوپای عێراق لە ناوچەکە بەردەوامە.

دوای روداوەکان چەندین میدیای باشوری کوردستان، باسی ئەوەیان کرد کە کەمپی پەنابەرانی مەخمور (شەهید رۆستەم جودی) لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کراوە.

کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی مەخمور ئاماژەی بەوەکرد کە هەواڵەکان دوورن لە راستیەوە و دۆخی کەمپی مەخمور ئاساییە.

ف.ق