لە قۆسەر ئۆتۆمبیلێک وەرگەڕا و ٨ ژن برینداربوون
لە ناوچەی قۆسەری مێردین ئۆتۆمبیلێک کە کۆمەڵێک ژنی بۆ سەیران دەگواستەوە بۆ گەلی خورسە، وەرگەڕا و ٨ ژن بریندار بوون.
لە ناوچەی قۆسەری مێردین ئۆتۆمبیلێک کە کۆمەڵێک ژنی بۆ سەیران دەگواستەوە بۆ گەلی خورسە، وەرگەڕا و ٨ ژن بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئۆتۆمبیلێک کە لە گەڕەکی حەمزەیان کۆمەڵێک ژنی دەبرد بۆ سەیرانی، وەرگەڕا.
ئەو هاوڵاتییانەی لەدەوری ڕووداوەکە بوون، فریاکەوتنی سەرەتاییان ئەنجامدا. پاشان تیمەکانی تەندروستی و ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە سەر ڕووداوەکە.
٨ ژنە بریندارەکە بە ئەمبوڵانس گەیەنرانە نەخۆشخانەی پەروەردەیی و لیکۆڵینەوەی مێردین و نەخۆشخانەی حکومی قۆسەر.
وەک زانراوە، ڕەوشی تەندروستی ٣ ژن خراپە. لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.