لە رحا دەستدەگیرێت بەسەر زەوی جوتیاراندا
لە گوندی کاراجائۆرەنی ناوچەی هەوەنگی رحا جەردەوانەکان دەستدەگرن بەسەر زەوی خەڵکی ناوچەکەدا. وێڕای ناڕازایبوونی گوندییەکان و بڕیاری دادگایش بەڵام جەردەوانەکان زەوییەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن.

لە گوندی کاراجائۆرەنی ناوچەی هەوەنگی رحا جەردەوانەکان دەستدەگرن بەسەر زەوییە کشتوکاڵیەکانی جوتیارانی ناوچەکەدا، ئەم زەویانە لە لایەن جەردەوانەکانەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ لە بەڕێوبەرایەتی دارستان و کشتوکاڵی شاری ئورفەوە بە کرێ گیراون، بۆیە جوتیارانی ناوچەکە لەدژی ئەم بڕیارە وەستانەوە، دواتر لە لایەن پارێزگاری ئۆرفەوە ئەم بڕیارە ڕاوەستێنرا. لەگەڵ ڕاوەستاندی بڕیارەکەشدا هێشتا جەردەوانەکان زیاتر لە ٩٥٠ دۆنم لەو زەویانە بەکاردەهێنن.