لە رحا و مێردین ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی؛ ١٥ کەس دەستگیرکران و ١٤ کەسیان زیندانیکران

لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە رحا و مێردین ١٥ کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتى تورکەوە دەستگیرکران و سزای زیندانیکردن بەسەر ١٤ کەسیاندا سەپێنرا.

لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە رحا لە رۆژانی ٥ تاوەکو ٢٥ی حوزەران ١٠ کەس بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن دا" دەستگیرکران.

لە ناوچەکانی پرسوس و وێرانشاری رحا و لە مێردین لە نێوان ١٥ تاوەکو ٢٥ی حوزەیران و لە ئۆپراسیۆنی پکتاوی سیاسیدا ١٠ کەس دەستگیرکرابوون. کەسە دەستگیرکراوەکان دوێنێ رەوانەى دادگای رحا کران.

داواکاری گشتی بە بانگەشەى "ئەندامبوون لە رێکخستندا" و "هاوکاریکردنی رێکخستن" حەمدوڵا ئۆزکران، مەحمود پارساک، ئیبراهیم باسیان، مەعسوم تەمەل، مەعسوم دەمیر، محەمەد ساڵح ئەلیش، مورشید ئارسلان، عوسان باشکوت و ئاهین باسیانی بۆ سەپاندنی سزای زیندان رەوانەى دادگا کرد و دادگاش بڕیاری زیندانیکردنی بۆ هەموویان دەرکرد و رەوانەى زیندانی جۆری تیی رحای کردن.

هەروەها جەنگیز تەممەلی ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی گەورە شاری مێردین لە چوارچێوەی ئەو دۆسیەیەدا دەستگیرکرابوو بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کرا.

١٤ کەس زیندانیکران

میکائیل ئاک گۆبەک، عەبدوڵا باسیان، عەبدولڕەحمان موتلو، مستەفا باشکوت و ئۆرهان دەمیرجان، کە لە رۆژانی ٢٥ و ٢٩ی حوزەیران دا دەستگیرکرابوون، سزای زیندانیکردن بەسەر ئەوانیشدا سەپێنرا و رەوانەى زیندانکران. بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەى لەو ئۆپراسیۆنانە پاکتاوکارییانەدا سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا بوو بە ١٤ کەس.

ژ.ت