لە شاخی جودی ٤ داگیرکەر سزادران

چالاکییەکانی پێشوازی لە ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب بێ پسانەوە بەردەوامە. لە شاخی جودی لە چالاکییەکاندا ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر چالاکیەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ:

١٣ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیوە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا، گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا.

١٣ی ئاب کاتژمێر ٠٩:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی کاتێک کە داگیرکەران دەستیان بە جموجۆڵ کرد بە چەکی قورس لێیاندرا و جموجۆڵیان وەستێنرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٣ی ئاب کاتژمێر ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک سزادرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٣ی ئاب کاتژمێر ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا کە لەناو جموجۆڵدا بوون و گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا.

١٣ی ئاب کاتژمێر ١٨:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. داگیرکەرێک سزادرا.

١٣ی ئاب کاتژمێر ١٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە نیشانشکێن لە داگیرکەران وەشێنرا. لەو چالاکیانەدا کە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا ٢ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێکیش برینداربوو.  

١٣ی ئاب کاتژمێر ٢٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە جەکی قورس لە داگیرکەراندرا، گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا.

١٣ی ئاب هەلیکۆپتەر بەسەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودیەوە سوڕانەوە. بە چەکی قورس دەستوەردان بەرامبەر هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی کرا و هەلیکۆپتەرەکە بە بێ ئەوەی بتوانێت هێزەکانی لە گۆڕەپانەکە دابەزێنێت ناچار بوو لە ناوچەکە دووربکەوێتەوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٣ی ئاب لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٢ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی جارێک و لە مەتیناش گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ ٢ جار بە گشتی ٥ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

هەرێمەکانی زاپ و شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تۆپباران کران".

ژ.ن