لە شارباژێر و باڵەکایەتی بە درۆن هێرش ئەنجامدرا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچەکانی باڵەکایەتی هەولێر و شارباژێری سلێمانی بۆردومان کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچەکانی باڵەکایەتی هەولێر و شارباژێری سلێمانی بۆردومان کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان ناوچەکانی شارباژێری سلێمانی وباڵەکایەتی هەولێری لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەرەوە بۆردومان کردووە.
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنیوز کە پشتی بە سەرچاوەیەک لە شارباژێڕ بەستووە گوندی برزوت لەو ناچەتە کاتژمێر ٠٦:٢٠ رووبەڕووی هێرش بووەتەوە.
گوندی گوندەژۆری ناوچەی باڵەکایەتیش لە سەرلەبەیانیدا لە رێگەی درۆنی هێرشبەرەوە هێرشی کراوەتەسەر.
بەرپرسانی ئەو ناوچانە سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لێدوانیان نەداوە و تائێستا زانیاری ورد لەبارەی ئەو هێرشانەوە بەدەستنەهێنراوە.