لە شاری سلێمانی ٥ شەهید یادکرانەوە

لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان، لە مەراسیمێکدا ٥ شەهیدی ڕێگای ئازادیی کوردستان یادکرانەوە.

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، لە مەراسیمێکدا ٥ شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان یادکرانەوە، کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهیدبوون.

لە مەراسیمەکەدا، شەهیدان ئەندامی کۆمیتەی گەنجانی پەکەکە بیشەنگ برووسک، ئەندامی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی ژنانی گەنج سارا هۆگر، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی گەنجانی ڕۆژهەڵات تۆڵهەڵدان قەندیل، هەروەها شەهید هەڵمەت دێرەلوک کە لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی گەریلا بۆ سەر سوپای داگیرکەری تورک شەهیدبوو، زەلال زاگرۆس کە ١٨ ی کانوونی دووەم لە کەرکوک تیرۆرکرا، یادکرانەوە.

لە مەراسیمەکەدا پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان، سینڤزیۆن دەربارەی ژیان و تێکۆشانی ٥ شەهیدەکە پیشاندرا.