لە شەمزینان هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزار کرا

لە شەمزینان بە ڕێپێوانێک هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار کرا.

 ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)ی شەمزینان هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سووریا (SNA)ی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار کرد.

ڕێپێوانەکە لە ناوچەی شەمزینانی جولەمێرگ بەڕێوەچوو و تاوەکو ناوەندی بازاڕی شارەکە بەردەوامبوو. پەرلەمانتاری دەم پارتی جولەمێرگ ئۆزنور بارتین، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداربوون. لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی "ڕۆژئاوا شکۆمەندیمانە" هەڵگیرا و گەلێک جار دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "ژن ژیان ئازادی"، "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" و "گەلی کورد دەمەشێ، زەوی و ئاسمان دەهەژێ" بەرزکرایەوە.

'ئەم گەلە دەس لە شەرەف و ناسنامەی خۆی بەرنادات"

دوای ئەوەی ڕێپێوانە لەبەردەم بیانی ناوچەی دەم پارتی شارەکە گۆردرا بۆ گردبوونەوە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا. ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن هاوسەرۆکی دەم پارتی شەمزینان عەگید تەکین خوێندرایەوە. تەکین وتی: "ئەوانەی تورکیا بەڕێوەدەبەن دوژمنایەتی زیاتر بەرانبەر بە کورد ئەنجام دەدەن. ناتوانن بە هەزاران زیندانی سیاسی کورد کە بۆ گەلەکەیان قوربانی سەختیان داوە، ئەو کەسانەی شەهید کراون، ئەو گەلەی ساڵانێکە قوربانی سەختی داوە و دەست  لە ناسنامە و شەرەفی خۆیان هەڵناگرن. ئەوان بۆ ئەوەی کە ستاتۆ و دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا لە ناوبەرن، لەگەڵ چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سووریا (SNA) کە هیچ ئەخلاق و بەهایەکیان نییە هاوکارییان دەکەن. لێرەوە بانگەواز لە  گەلانی تورکیا دەکەین؛ ئەو کوردانەی لە سووریا دەژین هەڕەشە نین بۆ سەر تورکیا. لە بەرانبەر هەڕەشەکاندا گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەموو کات پەیامی ئاشتی داوە بە تورکیا."