لە شەنگال بەشێوەی جەماوەریی پێشوازی لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت
خەڵکی شەنگال لە تەل عوزێر و سنونێ و ناوەندی شارەکە پێشوازی لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. گەل بە کاروانێکی جەماوەری بەنێو شەنگالدا دەگەڕێن و دواتر لەدەوری ئاگرێکدا هەڵدەپەڕن.
خەڵکی شەنگال لە تەل عوزێر و سنونێ و ناوەندی شارەکە پێشوازی لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. گەل بە کاروانێکی جەماوەری بەنێو شەنگالدا دەگەڕێن و دواتر لەدەوری ئاگرێکدا هەڵدەپەڕن.
شاندی ئیمراڵیی ئەمڕۆ بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ سەردانی ئیمراڵی دەکەن، چاوەڕێ دەکرێت پاش گەڕانەوەیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا بەشێوەی ڕاستەوخۆ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەن. لە کوردستان و دەرەوەی وڵات بەشێوەی جەماوەری و لە شاشەی گەورەدا پێشوازی دەکرێت.
شەنگال و بەتایبەت جڤاکی ئێزدی بە جۆش و خرۆشەوە چاوەڕوانی پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن.
یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان و یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال لە سەرانسەر شەنگال بە کاروانی گەل و ئاهەنگ و دانانی شاشە پێشوازی لە پەیامە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن.
خەڵکی شەنگال لە گوند و کۆمەڵگەکانەوە لە ئەنجوومەنەکانی گەل و دامەزراوەکان کۆدەبنەوە و پێکەوە تەماشای بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. پاشان گەل بە ئۆتۆمبیلەکانیان لەشێوەی کاروانێکدا گوند بە گوند دەگەڕێن و ئاهەنگ سازدەکەن.
شاشەکان لە ئەنجوومەنی گەلی شەنگال دادەنرێن و گەل لەوێ تەماشا دەکەن، پاشان لەنێو شاردا دەگەڕێن و دواتر لەبەردەم ئەنجوومەنەکە ئاهەنگ دەگێڕن.
هەروەها خەڵکی تەل عوزێر و سیبا شێخ خدر و گوندەکانی دەوروبەری لە ئەنجوومەن و دامەزراوەکان کۆدەبنەوە و تەماشای بانگەوازەکەن دەکەن، دواتر بە کاروانێکی هاوبەش ڕوودەکەنە ئاهەنگەکەی شەنگال.
هەروەها لە سنونێ دوای گوێبیستبوون لە بانگەوازەکە، ئاگرێکی مەزن دەکرێتەوە و هەڵپەڕکێ دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان بانگەوازی لە گەنجانی شەنگال و هەموو ئەندامانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و دامەزراوەکان و گەلی شەنگال دەکات، بەشداربن لە پێشوازیکردن لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ.