لە شڕنەخ و ئەردەخان ٣ کەس دەستگیرکران

لە شڕنەخ ٢ کەس و لە ئەردەخانیش شۆفێرێکی تڕێلە لە خاڵێکی پشکنینی پۆلیسدا دەستگیرکران.

دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامی بە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی دەدات.

جەندرمەی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر گوندەکانی هێتما و زڤینگی ناوچەی باسیای شڕنەخ. لە ئەندامدا فیکرەت شەن و ژنێکی ٥٠ ساڵ بە ناوی قومری دەستگیرکران. راگەیەنرا کە دەستگیرکراوەکان بۆ پۆلیسی باسا و دواتریش بۆ شڕنەخ گواستراونەتەوە.

شۆفێری تڕێلە بە ناوی سەیفەدین کاپڵان کە خەڵکی سلۆپیە، کاتێک کە لە ئازەربایجانەوە بۆ تورکیا دەگەڕایەوە لە ئەردەخان لە خاڵێکی کۆنتڕۆڵی پۆلیسدا دەستگیرکرا. راگەیەنرا کە کاپلان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە گواستراوەتەوە.

ف.ق