لە شرنەخ سزای زیندانیکردن بەسەر ٥ کەسی دیکە لە دەستگیرکراوەکاندا سەپێنرا

لەو ٣٥ کەسە، کە لە هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک دا لە شرنەخ دەستگیرکرابوون، سزای زیندانیکردن بەسەر ٥ کەسی دیکەیاندا سەپێنرا.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەى داواکاری گشتی لەسەر "هاوکاریکردنی دارایی رێکخستن" لە ١٧ی تشرینی دووەم دا لە ٣٥ کەسی داواکراو ٧ کەس دەستگیرکران. دوێنێ لە دوای وەرگرتنی وتە لە دەستگیرکراوەکان لە ئاسایش، رەوانەى دادگا کران.

فەخرەدین ئادیگوزل، عەزیز باغدور، موعاز ئیکە، ئیبراهیم چاڤلاک و عومەر کایار بە مەبەستی زیندانیکردن رەوانەى لای داواکاری گشتی کران و بە تۆمەتی "هاوکاریکردنی دارایی رێکخستن" سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا و لۆقمان جانەر و فەیسەڵ ئاجار بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کران.

ئەو دەستگیراوانەی سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا ڕەوانەی زیندانی جۆری تیی شرنەخ کران.

تا ئێستا لەو ٣٥ کەسە، سزای زیندانیکردن بەسەر ٨ کەسیاندا سەپێنراوە و ٤ کەسیشیان ئازاد کراون.

ژ.ت