لە شەش مانگی رابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم ١٤٢ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون

بە پێی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی کۆجی هەتاویدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لانیکەم ١٤٢ حاڵەتی کوژران و برینداربوونی کۆلبەران تۆمارکراوە.

بە پێی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە گشتی ١٤٢  کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکان لە ورمێەوە تاکوو کرماشان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان، ڕەنوو و سەرمابردنەوە، کەوتنە سەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی دیکە کوژراو و برینداربوون.

لە کۆی گشتی ئەو ئامارەدا ٣٦ کۆڵبەر کوژراوە و ٦٧ کۆڵبەر بریندار بوون. واتە بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، بە ڕێژی ٦٧٪ کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران زیادی کردووە.

هەروەها لە کۆی گشتی ئامارەکەدا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بە گشتی ١٢٤حاڵەت بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەدانی هێزە سەربازییەکانەوە ژیانیان لەدەستداوە یاخود برینداربوون.

هەروەها لە کۆی گشتی ئەو ئامارەدا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە نێو کوژراوان و بریندارەکاندا، ١٠ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.