لە سلێمانی دژ بە داگیركاری خۆپیشاندان دەكرێت
بەدروشمی"لە بەرامبەر هێڵی خیانەت و داگیركاری با كوردستان بپارێزین"، لەدژی داگیركەری و خۆرادەستكردن لەشاری سلێمانی خۆپیشاندان دەكرێت.
بەدروشمی"لە بەرامبەر هێڵی خیانەت و داگیركاری با كوردستان بپارێزین"، لەدژی داگیركەری و خۆرادەستكردن لەشاری سلێمانی خۆپیشاندان دەكرێت.
لەبانگهێشتنامەیەكدا كە دەستەی ئامادەكاری خۆپیشاندانە بڵاویان كردۆتەوە، داوا دەكەن، بەشداری بكەن و پێكەوە ئەو هێرشانەی دەوڵەتی داگیركەری تورك و هاوكارانی شەرمەزار و ریسوا بكەن.
خۆپیشاندانە، ئەمڕۆ كاتژمێر ٨ی شەو لە شەقامی ساڵم "سەهۆڵەكە"، بەرێپێوانێك تا بەردەم باخی گشتی سلێمانی دەبێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، شەوی ١٧ی ئەم مانگە، سوپای توركی داگیرکەر هێرشی زەمینیی بۆسەر چیای كوڕەژارۆ، زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە ئامێدیی دەستپێكرد، ئەوەش لەكاتێكدایە لە ١٥ی مانگەوە هێرشی ئاسمانیی بۆ ئەو ناوچەیە دەستپێكردووە و لە ماوەی چوار ڕۆژدا ١٤٧ هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکانی هەپەگەش، لەو هێرشانەدا زیاتر لە ٧٦ سەربازی دەوڵەتی داگیركەری تورك سزادراون.
ژ.ت