لە سلێمانی گەنجانی وڵاتپارێز بە بۆنەی سەرکەوتنەکانی پەکەکەوە ئاهەنگیان گێرا

کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنەکانی پەکەکە لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئاهەنگ دەگێڕێت.

لە پارکی هەواری شار، لە شاری سلێمانی، کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کورستان، ئاهەنگێکیان سازکرد و هەریەکە لە هونەرمەندان جاسمی ساز و یادگار خالیدی بەشداریان تێدا کرد.

ئاهەنگەکە بە دروشمی (کات کاتی ئازدیە، وەرن بۆ جەنگی ئازادی) ئەنجامدرا و لەسەرەتاشدا بە چەند ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد، دواتر بەیاننامەی گەنجانی وڵاتپارێز خوێندرایەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: خەڵکی باشوری کردستان، هەموو ئەو گەنج و ژنانەی گەورەترین چین و تویژی کۆمەڵگان، بە تایبەتی گەنجانی سلێمانی، لە شۆڕشی باشور هەمیشە دەستپێشخەر بوون، نزیکەی حەوت مانگە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، هێرشێکی بەرفروانی کردۆتە سەر چیاکانی زاپ ومەتینا، لەو هێرشانەدا بە دەیان جار کیمایبارانیان کردووە”.

بەیاننامەی کۆمەڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی گەریلا ڕوبەڕوی ئەو هێرشانە بونەتەوە، باسی لەوشکردووە کە ئەو ناوچانەی شەڕ تیایدا بە فراوانی ئەنجام دەدرێت پەدەکە خۆی بە خاوەنیان دەزانێت، بەڵام “چەندین جار هێزەکانی پەکەکە داوایان لە پەدەکە کردووە بە یەکەوە ئەو ناوچانە بپارێزن، بنەماڵەی بەرزانی نەک هەر ئەو ناوچانەیان نە پاراست بەڵکو خۆیان بوونە ڕێگە خۆشکەر بۆ داگیرکاری تورکیا”.

گەنجانی وڵاتپارێزداوا لە تەواوی گەنجان دەکەن کە خەونی ئەردۆغان بە دی نەهێنن و ڕێگەی کۆچ و چۆڵکرنی وڵات نەگرنە بەر و “هەڵوێست وەربگرن و هێزەکانی گەریلا بە تەنها بە جێنەهێڵن”.

ف.ق