لە سلێمانی سەرکەوتنی گارە پیرۆز کرا
لە شاری سلێمانی بە رێکخستنی چالاکییەک سەرکەوتنی هێزەکانی گەریلا بەسەر سوپای داگیرکەری تورک لە گارە پیرۆز کرا.
لە شاری سلێمانی بە رێکخستنی چالاکییەک سەرکەوتنی هێزەکانی گەریلا بەسەر سوپای داگیرکەری تورک لە گارە پیرۆز کرا.
ئەندامان و لایەنگرانی تەڤگەری ئازادی و رەژاک لەگەڵ هاووڵاتییان، چالاکوانان، ژنان و گەنجان لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و سەرکەوتنی هێزەکانی گەریلای ئازادیی کوردستانیان بەسەر سوپای تورکی داگیرکەر لە گارە پیرۆز کرد.
چالاکییەکە لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو و وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان بەرزکردبووە.
هەروەها لە چالاکییەکەدا چەندین دروشمی وەک "بژی بەرخودانی ئیمراڵێ"، "بمرێ داگیرکەر"، "بژی سەرکەوتنی گارە"، "بژی رێبەر ئاپۆ" وترایەوە.
بەشداربوانی چالاکییەکە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرە و لەبەردەم سرود و گۆرانیی شۆڕشگێڕی و شادیبەخشدا ئاهەنگ و گۆڤەندیان گێڕا و سەرکەوتنی گارەیان پیرۆز کرد.
ژ.ت