لە سلێمانی یادی شەهیدی فەرماندە ڤیان سۆران کرایەوە
بە بۆنەی ١٧ هەمین ساڵیادی شەهیدبونی لەیلا والی حسێن، ناسراوە بە ڤیان سۆران بە ئامادەبونی بەشێک هاوڕێ هەڤاڵانی شەهید ساڵیادی ئەو شەهیدە بەرێوەچوو.
بە بۆنەی ١٧ هەمین ساڵیادی شەهیدبونی لەیلا والی حسێن، ناسراوە بە ڤیان سۆران بە ئامادەبونی بەشێک هاوڕێ هەڤاڵانی شەهید ساڵیادی ئەو شەهیدە بەرێوەچوو.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبونی بەشێک لە ڕۆسنبیران و چالاکوانان و هاوڕێ و هەڤاڵانی، شەهید لەیلا والی حسێن ناسراو بە ڤیان کاروخ، کرایەوە.
دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان بەڵگە فیلمێک لە سەر قۆناغەکانی تێکۆشان شەهید ڤیان نمایشکرا و پاشان ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کورستان_ڕەژاک وتارێکی بۆ ئەویادە خویندەوە.
لە وتارەکەی ڕژاکدا هاتبوو: ههڤاڵی فەرماندە ڤیان سۆران، به بهشداربوونی بۆ ناو ڕیزهکانی گهریلا شۆڕشێکی لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی باشوور پێکهێنا و زۆرترین خزمهتی به تێکۆشانی ئازادیی ژن کرد.
وتارەکەی ڕژاک لەلایەن بانو هەڵەبجەیی خوێندرایەوە وتیشی: شەهید ڤیان لهو باوهڕهدا بوو که کۆمەڵگەی باشووری کوردستان پێویستی به تێکۆشانی ئازادییه ئەویش لەسەر بنەمای فکر و پاردایمی ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز (عەبدوڵا ئۆجالان).
باسی لەوەشکرد: لە ڕۆژی ئەمڕۆشدا ئهو خهبات و پێشکەوتنەی ژنان که لێره بهڕێوهدهچێت لهسهر دهستی شەهید ڤیان و بە درێژەدان بەتێکۆشانی ئەو بووە، بۆیه ههڤاڵ ڤیان پێشهنگی تێکۆشان و ژنی ئازاده له باشووری کوردستان.
هەر لە یادەکەدا تارا حسێن، وتاری تەڤگەری ئازادی خوێندەوە وتی: هەڤاڵ ڤیان بە تەمەن زۆر گەنج بوو، بە فکر مرۆڤێکی گەردونی بوو، وەکو لە پەیامەکانی دەبینین، سەرۆکەکەی وەکو ژیان دەبینێت، بێ سەرۆک بوون قبوڵ ناکات، یەکێک لە خەونەکانی ئەوەبوو بگاتە باکوری کوردستان و بە چاوی خۆی گەنجانی تێکۆشەر ببینێت چۆن ڕووبەڕوی دوژمنان دەبنەوە.
هاوسەرۆکی تەڤگەر وتیشی: ئێمەش ڕێبوار و شوێنپێی تێکۆشانەکەی شەهید ڤیان هەڵدەگرین، شەهید ڤیان دەیوت بە عەقڵیەتی کلاسیک و نەتەوەپەرستی، لە عێراق و هەرێمی کوردستان نامانگەیەنێت بە هیچ ئەنجامێک، پەیامی شەهید ڤیان پەیامی ئەوەی هەبوو بۆ ژنان دەبێت یەکڕیزی ژنان خەباتی ژنان سەربخەین، بە دڵنیایەوە دەڵێین خەباتی شەهید و تێکۆشانەکەی بەردەوامە، حیزبە سیاسیەکان ئەگەر تێکۆشانی ژنان نەکەنە بناغە ناتوانن باسی ئازادی بکەن.
ڤیان سۆران ( شەهید ڤیان جاف) لە دژی سیاسەتی گۆشەگیركردن و زیندانیكردنی ڕێبەر ئۆجالان، لە شەوی ١لەسەر٢ی شوباتی ٢٠٠٦ لە چیای هەفتانین لە چالاكییەكی گیانبازیدا ئاگری لە جەستەی خۆی ەبردا و شەهید بوو.
ف.ق