لە سلێمانی یادی ژنە شەهیدەکانی پاریس کرایەوە
نۆهەمین ساڵیادی شەهیدکردنی ساکینە جانسز و هاوڕێکانی لە سلێمانی ئەنجامدرا و تیادا خەڵاتی ساکینە بەخشرایە ڕێکخراوێک و ژنە پەرلەمانتارێک.
نۆهەمین ساڵیادی شەهیدکردنی ساکینە جانسز و هاوڕێکانی لە سلێمانی ئەنجامدرا و تیادا خەڵاتی ساکینە بەخشرایە ڕێکخراوێک و ژنە پەرلەمانتارێک.
ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (رەژاک) نۆهەمین ساڵیادی شەهیدکردنی هەریەکە لە ساکینە جانسز و لەیلا شایلەمز و فیدان دۆغان ئەنجامدرا.
لە ساڵیادەکەدا بەیننامەی ڕێکخراوەکە بۆ ئامادەبوان خوێندرایەوە و بە گرنگیەوە باس لە کەسایەتی ئەو سێ شەهیدەکرا کە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا تیرۆرکران.
هەر لەو مەراسیمەدا تارا حسێن، جێگری هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی، وتارێکی لەو بارەیەوە پێشکەش کرد و ئاماژەی بە پێگە و کەسایەتی ئەو شەهیدانە کرد.
لە مەراسیمەکەدا، خەڵاتی ساکینە جانسز بەخشرایە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی ژنانی ئەفغانستان (RAWA) و خەڵاتی دووەمیش بەخشرایە ژنە پەرلەمانتاری کورد ئایسەل توغلو، کە ئێستا لە زیندانەکانی دەوڵيتی تورکدایە و دۆخی تەندروستی باش نییە.
هەردوو خەڵاتەکە لەلایەن دایکانی شەهیدانەوە پێشکەش کران و بەهۆی دۆخی تایبەتی ئەو دوولایەنەی خەڵاتەکەیان پێشکەشکرا بە نوێنەرایەتی وەرگیران.
ف.ق