لە سنونێی شەنگال بۆ ئازادکردنی ٣ گەنجی ئێزدی خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت
لە شارەدێی سنونێی شارۆچكەی شەنگال خۆپیشاندانێك بۆ ئازادكردنی سێ گەنجی شارەدێكە ئەنجامدەدرێت، كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە دەستگیركراون.
لە شارەدێی سنونێی شارۆچكەی شەنگال خۆپیشاندانێك بۆ ئازادكردنی سێ گەنجی شارەدێكە ئەنجامدەدرێت، كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە دەستگیركراون.
ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، یەكێتی گەنجانی ئێزید و ژنانی ئێزیدی هەڵمەتی دابەشكردنی كتێبەکانی ڕێبەر ئۆجالانیان لە دەوروبەری شەنگال دەستپێكرد، لەگەڵ دەستپێكی هەڵمەتەكەدا، سێ گەنجی دانیشتووی شارەدێی سنونێ لە كاتی چالاکیەکەدا دەستگیركران و تائێستا ئازاد نەكراون.
بۆ دروستكردنی فشار لەسەر هێزە ئەمنییەكان و ئازادكردنیان، بڕیارە ئەمڕۆ لە شارەدێی سنونێی شارۆچكەی شەنگال خۆپیشاندانێك ئەنجام بدرێت.
خۆپیشاندانەكە كاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ دەستپێدەكات و داوای ئازادكردنی ئەو سێ گەنجە دەگەیەنرێت لایەنی پەیوەندیدار.
ف.ق