لە شارەدێی سنونێی سەر بە شەنگال هێزەکانی عێراق تەقەیان لە گەنجان کرد
ژمارەیەک لە گەنجانی شەنگال لە شارەدێی سنوونێ، نارەزایەتییان دژی کاروانێکی هێزە عێراقییەکان دەربڕی و بەهۆی تەقەی هێزە عێراقییەکانەوە ئاڵۆزیی دروستبوو.
ژمارەیەک لە گەنجانی شەنگال لە شارەدێی سنوونێ، نارەزایەتییان دژی کاروانێکی هێزە عێراقییەکان دەربڕی و بەهۆی تەقەی هێزە عێراقییەکانەوە ئاڵۆزیی دروستبوو.
بەهۆی بێدەنگیی هێزە عێراقییەکان بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی دەوڵەتی تورک لە شەنگال، گەنجانی شەنگال ناڕەزایەتییان دژی هێزە عێراقییەکان دەربڕی، بەڵام هێزە عێراقییەکان بە گوللـە وەڵامی ناڕەزایەتیی گەنجان دایەوە و بەهۆیەوە تائێستا بەپێی زانیارییەکان ڕۆژنامەنووسێک و گەنجێک بە فیشەکی هێزە عێراقییەکان برینداربوون.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەڕێوەبەریی خۆسەریی شەنگال بڕیاریداوە کارەکانی سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق لە شەنگال ڕابگیرێن، بەهۆی جێبەجێ نەکردنی ئەرکەکانیان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، ئێوارەی ئەمڕۆ حکومەتی عێراق هێزێکی ناردووەتە سنووری شەنگال.
گەنجانی شەنگال لە سنوونێ ناڕەزایەتییان دژی هاتنی ئەو هێزە دەربڕیوە و هێزە عێراقییەکەش بە گوللـە وەڵامی گەنجە ناڕازییەکانیان داوەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی پشێوی و تائێستا بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژنامەنووسێک بەناوی نەسرین حەسەن و گەنجێکیش بەناوی عەدنان حەمەد برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان تائێستاش ئاڵۆزییەکان لەو سنوورە بەردەوامە و سوپای عێراق بەگوللـە وەڵامی ناڕەزایەتیی گەنجان دەداتەوە.
ف.ق