لە سێواس قوربانیانی کۆمەڵکوژی هۆتێک مادیماک کرایەوە

لە ساڵیادی کۆمەڵکۆژی هۆتێل مادیماکدا کە لە ٢ی تەموزی ١٩٩٣ لە سێواس ئەنجامدرا. لە شارەکە چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.

رێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی کەلتوری پیر سوڵتان عەبدال ئەنجامدرا.

لە چالاکیەکەدا یادی ٣٣ رۆشنبیر، نووسەر و ٢ کارمەندی هۆتێلەکە کرایەوە کە لە هۆتێلەکەدا سووتێنران.

زۆربەی بەشداربووان لە رۆژی پێنجشەمەوە لە شارەکانی دیکەوە بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانەکە سەردانی سێواسیان کردبوو و ئەمڕۆ لەبەردەم کۆمەڵەی کەلتوری پیر سوڵتان عەبداڵ کۆبونەوە.

بە هەزاران کەس کۆبونەوە و کۆمەڵکوژیەکەیان شەرمەزار کرد و داوایان کرد هۆتێل مادیماک بکرێتە مۆزەخانە.

ف.ق