لە سێواس سەربازێکی خەڵکی شڕنەخ بەشێوەی گوماناوی گیانیلەدەستدا

کەرەم شک خەڵکی شڕنەخ،کە لە سێواس لە سەربازی زۆرەملێ دا بوو، بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستکەوتوون، کەرەم شک، کە لە سێواس لە سەربازی زۆرەملێ دا بوو، رۆژی ٣١ی تەمووز بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستداوە.

هەر بەگوێرەی ئەو زانیاریانە، ١٠ ڕۆژ پێش ئێستا شک گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی نەدراوە.

تەرمی شک لەلایەن بنەماڵەکەوە لە سێواس وەرگیراوە و لە ناوچەی سلۆپی-ی سەر بە شڕنەخ بەخاک سپێردراوە.

هـ . ب