لە شارەکانی بێرن، باسیل و زوریخی سویسرا کوردستانیان دەستیان بە چالاکی کرد.
بێرن
تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر لە باهنۆفپلاتزی بێرنی پایتەختی سویسرا رژانە ناو شەقامەکان و پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردستان بەرز کردەوە و پانکارتی 'ئازادی ئۆجالان، ئازادی مرۆڤایەتیە' بەرزکرایەوە و داوایان کرد ڕێبەری گەلی کورد ئازاد بکرێت.
باسیل
کوردستانیان لە بەرانبەر باڵەخانەی پارلەمانی کانتۆنی باسیل کۆبوونەوە و میتینگیان ئەنجامدا. کوردستانیان لە میتینگەکەدا داوایان کرد عەبدوڵلا ئۆجالان ئازاد بکرێت. کوردستانیان بێدەنگی دەوڵەتانی ئەوروپایان لەبەرانبەر گۆشەگیری شەرمەزار کرد.
زوریخ
لە ستایفاچەری زوریخ بە هەمان ئامانج چالاکی لەناوەندی شارەکە ئەنجامدرا و داوای ئازادی بۆ ئۆجالان کرا و راگەیەنرا کە پێویستە بە زوترین کات زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی ئۆجالان ئاشکرا بکرێت.
ف.ق