لە تاران هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان

لە تاران هێرشی چەکداری بەرامبەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان ئەنجامدرا. لە هێرشەکەدا بەرپرسی ئاسایشی باڵیۆزخانەکە کوژرا.

لە تارانی پایتەختی ئێران، کەسێک بە چەکی کڵاشینکۆف هێرشی کردە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان. لە هێرشەکەدا بەرپرسی ئاسایشی باڵیۆزخانەکە کوژرا و دوو پاسەوانیش بریندار بوون.

وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان رایگەیاند، " لە ٢٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣دا بەگوێرەی کاتی باکۆ لە کاتژمێر ٠٨:٣٠دا کەسێک بە چەکی کڵاشینکۆف هێرشی کردە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان. لە هێرشەکەدا بەرپرسی ئاسایشی باڵیۆزخانەکە کوژرا و دوو پاسەوانیش بریندار بوون."

ف.ق