لە تەتوان ٨ گوندنشین دەستگیرکران و زانیاری لەبارەی ٢ کەسیانەوە نییە
پاش هەڵکوتانە سەر گوندی پێنداس لە تەتوان، پۆلیسی تورک ٨ کەسی دەستگیرکرد، زانیاری لەبارەی ٢ کەسیانەوە نییە.
پاش هەڵکوتانە سەر گوندی پێنداس لە تەتوان، پۆلیسی تورک ٨ کەسی دەستگیرکرد، زانیاری لەبارەی ٢ کەسیانەوە نییە.
لە گوندی پێنداس لە تەتوانی سەر بە بەدلیس لە بەیانی ١٠ ی ئاب شەڕ هەڵگیرسا، پاشان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی گوندەکە ڕوویدا. سوپای تورک ٨ کەسی دەستگیرکرد. وەک زانراوە، شەڕی توند لە هەرێمە دەقەومێت، دوێنێ گوندنشینان، کەرەم ئارڤاس، موستەفا تەدبیرلی، نەجیب تەدبیرلی، هەیبەت چەلیک، سەرکان ئەپیک، ئەکرەم فارس، غەریب ئەپیک، ئەحمەد چەلیک دەستگیرکران، زانیاری لەبارەی ٢ گوندنشینەوە نییە و هێشتا ناویان نەزانراوە.
وەک زانراوە، گوندنشینە دەستگیرکراوەکان، ئێستە لە دوو ناوەندی سەربازی بەدلیس و تەتوان بەندکراون. هێشتا ئیفادەی ٨ کەسەکە وەرنەگیراوە. هێشتاش دەسەڵات هیچ لێدوانێکی لەبارەی گیراوانی گوندی پێنداس نەداوە.