لە وان ١٥ رۆژی دیکە قەدەغە درێژکرایەوە

لە وان نزیکەی چوار و ساڵ و نیوە هەموو جۆر چالاکیەک قەدەغەکراوە. قەدەغەکە ١٥ رۆژی دیکەش درێژکرایەوە.

دەسەڵاتی تورک بە بیانوی دۆخی نائاسایی لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦دا هەموو جۆرە چالاکیەکی قەدەغە کردبوو. قەدەغەکە ١٦٥٥ رۆژە بەردەوامە.

پارێزگاری وان قەدەغەکەی ١٥ رۆژی دیکە درێژ کردەوە. بەپێی بریارەکە لە نێو سنوری پارێزگای واندا، تا ١٧ی حوزەیران 'کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی، کەمپەینی ئیمزاکۆکردنەوە، بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوە` و هەموو جۆرە چالاکیەک قەدەغەیە.

ف.ق