لە وان لەبارەی ئەو ئێسک و پروسکەی لە کۆمەڵگەی سەربازیدا دۆزرانەوە لێپرسینەوە دەستی پێکرد

لە باخچەی کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی سەربازی لە ناوچەی رێیا ئارموشی وان، ئێسک و پروسکی مرۆڤ دۆزرانەوە و لەم بارەیەوە لێپرسینەوە دەستی پێکرد.

لە کاتی هەڵکەندی باخچەی خوێندنگای سەرەتایی خوسرەو پاشا لە سەر رێگەی جومهوریەتی ناوچەی رێیا ئارموشی وان ئێسک و پروسکی مرۆڤ دۆزرانەوە.

لە ٣٠ی ئازاردا کەسێک سەردانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە) کرد و باسی دۆخەکەی کرد.

بەڕێوەبەرانی ئیهادە سەردانی ناوچەکەیان کرد و لەبارەی ئەو ئێسک و پروسکەی مرۆڤ لێکۆلینەوەیان کرد. سەندیکای پارێزەرانی وانیش لێکۆلینەوەی کرد. دواتر پارێزەران و بەڕێوەبەرانی ئیهادە سەردانی داواکاری گشتیان کرد.

سینان ئوزاران سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی وان وتی، " داوکاری گشتی هاتە شوێنی رووداوەکە و ریوشوێنی ئەمنی گیرایەبەر. داواکاری گشتی دروستکردنی باڵەخانەی راگرت و دەستی بە لێپرسینەوە کرد. ئێسک و پروسکی مرۆڤ لە وناوچەیە کۆدەکرێتەوە و لێکۆلینەوە دەست پێدەکات.

بەگوێرەی زانیاریەکان تاوەکو ئێستا دوو کەلە سەر و ژمارەیەک ئێسک و پروسک دۆزراونەتەوە.

مردووەکان لە قۆڵای دوو مەتر لە تەنیشت یەکتری بەخاکسپێردرابوون.

خوێندنگاکە ٥٠ ساڵ لەمەوبەر دروست کراوە. نازانرێت پێشتر ناوچەکە بۆچی بەکارهێنراوە.

ف.ق