لە وان پاسەوانەکانی زیندان بە چەک منداڵێکی ١٦ ساڵیان بریندار کرد

پاسەوانێکی زیندان بە ناوی مەحمود چوکسون لە زیندانی وان بە چەکی دەوڵەت منداڵێکی ١٦ ساڵی بریندار کرد.

دوێنێ ئێوارە لە کالەجیک سیتی وان پاسەوانێکی زیندان بە ناوی مەحمود چوکسون چووە لای منداڵێکی ١٦ ساڵ بە ناوی محەمەد دەمیر کایائاڵپ کە لەگەڵ هاوڕییەکی یاری دەکرد و هەڕەشەی لێکرد و وتی، "ئێوە ناتوانن لێرە یاری بکەن و بێزارمان بکەن". منداڵەکە کە بە تەنها وتویەتی من یاری دەکەم روبەروی لێدان بوەتەوە لەلایەن مەحمود چوکسونەوە.

پاسەوانەکە دواتر گولەیەکی دەرهێنا و پیشانی منداڵەکەیدا و وتی، "گیانت بەم گولەیەوە بەستراوەتەوە، عاقڵ بە" و لێیدا.

کاتێک هاوڵاتیان لێیان کۆبونەوە، مەحمود چوکسون تەقەی لە منداڵەکە کرد و گولەیەک بەر قاچی کەوت.

ئوکتای کایائاڵپ کە باوکی منداڵەکەیە سکاڵای لەدژی پاسەوانەکەی دەوڵەت تۆمار کرد.

ف.ق