لە وان قڕکردنی سیاسی: ژمارەیەکی زۆر لە ئەندام و بەڕێوەبەرانی هەدەپە دەستگیرکران
لە وان و ناوچەکانی لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ژمارەیەکی زۆر لە ئەندام و بەڕێوەبەرانی هەدەپە دەستگیرکران.
لە وان و ناوچەکانی لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ژمارەیەکی زۆر لە ئەندام و بەڕێوەبەرانی هەدەپە دەستگیرکران.
لە ناوچەی قەلقەلی وان و ناوەندی شارەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان.
لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا، ساکینە کوتپنار هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی قەلقەلی، کەنان ئوزمایا بەڕێوەبەری ناوچەکە، هەروەها دەرویش هازر، شاکیر تۆسون، زانا ئیشلەر، ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە، جەودەت گوچلو بەڕێوەبەری پێشووی هەدەپەی ناوچەکە و ئاسلان ئایاز، شەمسەدین ئاکیۆڵ، قودرەت ئایکۆل، ئایهان کلچ، عەلی باگجی، عوبەید ئورانلی و بۆری شانلی ئەندامانی هەدەپە دەستگیرکران.
دەستگیرکراوەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وان گواسترانەوە.
ف.ق