یەکێک لەتوندوتیژیترین ساڵەکانی جەنگ لەکوردستان ساڵی 2021 بوو. ڕەنگە دوابەشی پلانی لەناوبردنی لایەنی سەربازی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بێت. هەموو بەها مرۆییەکان پێشێلکران، هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو بەکار دەهێنران. هێرشکردنە سەر گۆڕستانەکانی گەریلا و شەڕی دەروونی بە هەموو شێوەیەک لە سەختترین حاڵەتدا بەردەوام بوو. دەوڵەتی تورک بەتەنها بۆمبی ناوکی مابوو کە لە دژی گەلی کورد و گەریلاکانی کورد بەکاری نەهێنابوو . هەموو جبەخانەیەکی ناتۆ و تەکنەلۆژیای چەکی بەکارهێنا. سەرەڕای ئەو دڕندەییە و پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ، گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادی دەستبەرداری بەرخۆدان نەبوون. بەرخۆدان بە سووربوون و ئیرادەیەکی زۆرەوە پەرەی سەند و دەوڵەتی تورک بە سەختیی شکستی هێنا.
لە چوارچێوەی "پلانی چوکداداندا" کە لە تشرینی یەکەمی 2014 لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیاوە (MGK) دەرچوو، لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا، پلانی جینوساید لە دژی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد جدەستیپێکرد. لەلایەن زۆرێک لەدەوڵەتانی هەرێمی و نێودەوڵەتیەوە پشتیوانی کرا. هەرچەندە شێوازی پشتگیریکردنیان جیاوازە، بەڵام هەموویان وەک یەک بوون و یاسای نێودەوڵەتی هەڵوەشێنرایەوە و قڕکردنی دەوڵەتی تورکیان لە رووی سوپا و ئابووریەوە دابین کرد. ئەم کردەوانەی جینۆساید کە لە ئێستادا بە هەموو جۆرەکانی و پبە یاری یاساییەوە بەردەوامن، لە ئەنجامی شەش ساڵی ڕابردوودا بە ئاشکرا لەلایەن هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانەوە لە پشت پەردەوە دەرکەوت.
لە دژی ئامانجی کۆتاییهاتنی بزووتنەوەی پەکەکە و کۆمەڵکوژیی کوردان کە لە مانگی شوباتی 2021ەوە بە شێوەیەکی پراکتیکی دەستیپێکرد و لە دژی ئەو هێرشە بکوژانە ئاستی بەرخۆدانمان لە بیرە کە شێوازی نوێی گەریلا و گۆڕینی تاکتیک بە درێژایی ساڵ بەردەوام بوو.
بەرلە قۆناغی گارە
خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورک لە لێدوانێکدا لە سەردانێکیدا بۆ بەغدا و هەولێر بەر لە قۆناغی گارە ڕایگەیاند کە خاڵی سەرەکی دانوستانەکان، پەکەکەیە. لەمیانەی سەردانه که ی بەرلیندا ئەم پلانە زۆر ئاشکرا نەکرد. حکومەتەکەی مێرکلیش باسی ئەوەی نەکرد، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە کە گازی کیمیایی لەهێرشەکەی گارێ بەکارهاتووە بەڕاگەیاندنەکەی باڵیۆزی تورکیا لەئەڵمانیا بە فەرمی ناڕەزایی دەربڕی. هەستیارییەکی جدییان بەرامبەر بەحکومەتی مێرکل نیشاندا، بەڵام هەمان هەستیارییان نەبوو بۆ هاوبەشە ناوخۆییەکانیان پەدەکە و کازمی .بە پێچەوانەوە دەوڵەتی تورک هەوڵی جدی دەدا بۆ ئاشکراکردنی هاوبەشەکانی لە هەرێمەکە
دوای هەڵبژاردنی ئەمریکا هەوڵیدەدا دۆخێکی ئەرێنی بۆ خۆی لە ناوچەکە بخوڵقێنێت. ڕێکەوتنی سەر شەنگال لە 9ی تشرینی یەکەمی 2020 لە نێوان بەغدا و پەدەکە، بنەمایەکی یاسایی بۆ دەوڵەتی تورک دروست کرد. بە واتایەکی دیکە بەو واتایە دەهات، بەپێی پلانەکە پەدەکە لەدژی پەکەکە، بە پێی ئەرکی خۆی بە فەرمی بانگهێشتی دەوڵەتی تورک دەکات و دەوڵەتی تورک بۆ ئامانجی داگیرکاریەکەی ئەمە وەک دەرفەت بەکاردەهێنێت. کازمشی ئەرکی خۆی بۆ ئاسانی لەم پلانەدا جێبەجێ دەکرد.
چەتەکانی داعشیش لە بەعشیقە بڵاو بوونەوە و بە سەرۆکایەتی سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئەرشەد ساڵحی و پارێزگاری پێشووی موسڵ بە ناوی حەشد ئەلوەتەنی رێکخرابوون. هەروەها هێزە سەربازییەکان کە لەژێر چاودێری پەدەکە کۆبوونەوە ئامادەکرابوون. بەم شێوەیە باشوری کوردستان بەتەواوی داگیر دەکرا، شەنگال لەناودەبرێت و ڕۆژئاوا دگەمارۆ دەدرا و چاوەڕێی دەرفەتیان دەکرد. پەدەکە و مستەفا کازمی بۆ جێبەجێکردنی هەموو پیلانەکانی دەوڵەتی تورک ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکرد، بەڵام ئەو ئەنجامەی کە چاوەڕی بوون بە دەست نەهات. یەکەم، دەبوو پەکەکە بۆ هێرشکردن لەوێ بوایە، بەڵام پەکەکە لەوێ نەبوو. ئەوی تریان؛ مەحاڵ بوو ئەم ڕێککەوتنە لە رووی سەربازیەوە جێبەجێ بکرێت بەبێ ڕەزامەندی خەڵکی شەنگال و هێرشێکی سەربازی لە رووی گۆڕەپانی نێودەوڵەتی وەک پرۆسەی کۆبانێ دەبینرا. ئەم فاکتەرانە پێویستی بە جێبەجێکردنی پلانی دووەمی بوو و بەم شێوەیە ڕووی لە گارێ کرد. ئەردۆغان پێویستی بە سەرکەوتن هەبوو و قەناعەتی بەوە هەبوو کە ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ ڕزگارکردنی ڕژێمی دیکتاتۆری خۆی. بۆیە بەنیاز بوو هێرشی سەربازی بۆ سەر شەنگال بە جلی سەرکەوتن بفرۆشێت، بەڵام کاتێک حیسابەکە تێکچوو و بۆیان دەرکەوت کە زیانەکە زیاترە پلانەکە ڕاگیرا و پلانی گارێ دانرا. ڕۆڵی ئەڵمانیا لەم پلانەدا ئەوە بوو کە فشارە نێودەوڵەتیەکان کەم بکاتەوە و زیادکردنی هەناردەی چەک بوو بە ڕێککەوتنی سەربازی نوێ لەگەڵ تورکیا. ئەگەر سەرنج بدەین هیچ دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی وەڵامی داواکاریەکان نادەنەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی. ئەمەش دەریدەخات سەرەتا ئەڵمانیا کە چۆن ئەمریکا و ئینگلتەرا و ناتۆ هەوڵ دەدەن تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی کورد پەردەپۆش بکەن.
هێرشی داگیرکارانەی گارێ
لە 10ی شوباتی 2021 دەوڵەتی تورک هێرشی گارێی دەستپێکرد و هەوڵیدا وەک 'ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی بارمتەکان' پیشانی بدات. بەم هێرشە داگیرکارییە هەوڵدرا بە هەوای سەرکەوتن و ورەوە بچێتە ناو ساڵی نوێوە. لە کوێی جیهان ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی دیلەکان لە لایەن فڕۆکەی جەنگی و چەندین تەن بۆمب و گازی کیمیایی ئەنجام دراوە؟ چۆن حکومەتی ئەردۆغان کە ساڵانێکە هیچ شتێکی بۆ ئەندامە دیلکراوەکانی ئەم سوپا و هەواڵگرییە نەکردووە، بە یەکجار هەستی مرۆییان جووڵاوە؟ بۆچی دەوڵەی دوو ڕۆژ لە کاتی دەستپێکردنی هێرشەکە ببە گازی کیمیایی بۆردومانی دەستپێکرد و سەربازەکان بە هەلیکۆپتەر لە شوێنەکە دانران، هەرچەندە هەپەگە بە ڕای گشتی ڕاگەیاند کە زیندانییەکان لەوێ بوون. هەموو ئەمانە نیشانی دەدەن کە ئامانجی سەرەکی چیە. ئەو ناوچەیەی کە سەربازەکان تێیدا بە ئەنقەست هەڵبژێردران و نموونەیترین شوێن بوو بۆ دەستپێکردن. ئەگەر بیتوانیا سەربازەکانی لەوێ جێگیر بکات ئەوا بە هەموو توانایەوە لەگەڵ پەدەکەی هاوبەشی هێرشی دەکردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و لە سەرانسەری هەرێمی گارێ سەردەست دەبوو، بەڵام لە هەردوو حاڵەتەکەدا ئەو بەندکراوانە بە زیندوویی نەدەگەڕانە نێو ماڵەکانیان.
بە هاتنیان گورزی مردنیان بەرکەوت!
سوپای تورک کە بۆ لێدانی یەکەم گورز هاتە گارێ، هێشتا نەگەیشتە سەر زەوی گورزی مردنی بەرکەوت. لە ساڵی 2017ەوە گەریلاکان لە ڕێگەی پرۆسەی نوێبوونەوە شێواز و تاکتیکی خۆیان گۆڕیبوو. هەرچەندە ماوەیەک بوو کەموکوڕی لەجێبەجێکردنەکەدا هەبوو بەڵام لەساڵی 2019 و 2020دا لەهێرشە داگیرکارییەکانی حەفتانیندا پراکتیکی جدیی خراوەتەڕوو. ئامانجی شێواز و تاکتیکی سەردەمی نوێ کە هەموو هێزەکانی گەریلا بە ڕاهێنانی تیۆری و پراکتیکی تێپەڕیون ئەوە بوو کە بنەمای بەرگری دیاری بکرێت کە تەکنیکی شەڕی بەردەست لە شێوەی جێبەجێکردن و شێوازی جووڵانەوە و تاکتیکی شەڕی دوژمن پووچەڵ بکرێت. گەریلاکانی کوردستان دۆکترینی شەڕی گەریلاکانی سەدەی 21یان دامەزراند کە بەم شێوەیە تیۆری گەریلایان دامەزراندەوە. لەو چوارچێوەیەدا نوژەنکردنەوەی لە نێو هێزەکانی گەریلادا دروست بوو و سیستمی تیمی مۆبیلی پرۆفیشناڵ دروت بوو. شارەزایی سەربازی لە ئەکادیمیەکان لەسەر ڕاهێنانی لق و بیردۆز و ڕاهێنان ڕاگیرا. چوارچێوەی پەروەردەی فیکریی سەرلەنوێ داڕێژرایەوە و بەرنامەی پەروەردە لەسەر شێوازی شەڕی دەروونی و تایبەتی فراوانکرا. هێزەکانی گەریلا کە سیستەمی گەریلایان دامەزراندەوە و لە حەفتانین سەرکەوتنیان بەدەستهێنا،ا بە ڕێژەیەکی گشتی لە گارێ و هێرشەکانی بەو شێوەیەدا سەردەمی نوێ دەستیپێکرد و بۆیەش سوپای داگیرکەری تورک بەر لە نیشتنەوەی هەلیکۆپتەرەکانی گورزی گەورەی بەرکەوت.
شەڕی تونێل و تیمەکانی مۆبیل
پڕۆسەی گارێ دەرفەتێک بوو بۆ ئەوەی هێزەکانی گەریلا دۆزینەوەی نوێ ئەنجام بدەن و هێڵە لاوازەکانی دەوڵەتی تورک دەستنیشان بکەن و شێوازی جموجووڵی تەکنیکی دیاری بکەن. بۆ نموونە تا پرۆسەی گارێ بە تەواوی نەزانرا ئاستی کاریگەری شەڕی تونێلەکە دەرنەکەوت و ئەو ئەنجامەی لێرەوە دەرکەوت تاکتیکی سەرەکی سوپای تورکیای لە هەموو ساڵەکەدا پوچەڵکردەوە. واتە دوای پرۆسەی گارێ بەشێوەیەکی گشتی سیستەمی ژێرزەمینی وەک شوێنی نیشتەجێبوون و ناوچەی مانۆڕ بەپێی جەنگ ئامادەکرابوون و دوای ئەوەی ئەنجامەکانی شەڕی تونێلەکە ئاستی کاریگەرییان ئاشکرا کرد و بوو بە بەشێکی سەرەکی لە هێزە نوێیەکانی گەریلا و سیستەمە ژێرزەویەکان کە بەم زووانە بە پێی دۆخی کاریگەری جەنگ ئامادەکرابوون. لەلایەکی ترەوە چۆنیەتی بەدەستهێنانی تاکتیکی نوێ دژی گازە ژەهراوی و کیمیاییەکان وردەکاریی نوێ دەستنیشانکراون و بەو پێیە ڕێوشوێنی گیرانەبر. یەکێکی تر لە فاکتەرە گرنگەکان ئاستی زیرەکی بوو لە شێوازی جووڵەی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا و هێزی لێدان. من دەتوانم نموونەیەکی وەها بهێنمەوە بۆ ئەوەی لە دۆخەکە تێبگەین. هەرچەندە چەندین فڕۆکەی چاودێری هەبوون و شەوانە چالاک بوون، بەڵام دەیان تیپی گەریلا لەو شوێنەدا جموجوڵیان دەکرد و لە یەکەکانی دوژمنیان دەدا و ئەمەش بەو مانایە دێت کە فڕۆکەی چاودێری و کامێرای جەستە و شەو و ڕۆژ بە کورتی هەموو هێزی هەوایی بێکاریگەر کراوە. کاتێک مرۆڤ بارودۆخی کەش و هەوای بیردەکەوێتەوە، واتە لە کەش و هەوای زستاندا، واتە لەو دۆخەدا کە هەردوو کامێرای خۆر و گەرمایی چالاکن، دۆخێکی نائاسایی دەرکەوت و بەم شێوەیە شەڕی تونێل بارودۆخێکی نوێی دروستکرد و تیمەکانی گەریلای گەڕۆک بە فاکتەرێکی تەواوکەر دیاریکرا.
لە ئەنجامدا دەبوو لە شەڕی تونێلدا گەریلای پرۆفیشناڵ سەروەری خاکەکەی کۆنترۆڵ بکردایە و لە هێرشێکی چالاکدا بووایە بۆ ئەوەی هێزی دوژمن نەتوانێت چالاک بێت. بۆیە دەوڵەمەندی تاکتیکی شەڕی تیمەکە بەرەو پێشەوە دەبرا و هەر گەریلایەک لە مەشقکردندا بە لایەنی کەمەوە لە دوو لقدا تایبەتمەند بێت. هەر گەریلایەک کە تایبەتمەندە بە لقی سەربازی دەتوانێت پەرە بە دەوڵەمەندی تاکتیکی بدات. واتە هەموو جارێک بە شێوەیەکی تر هێرش دەکاتە سەر دوژمن و بە شێوەیەکی جێگیر ڕەفتار ناکات و هەمیشە بە کردەوەی سەرسوڕهێنەر هێرش دەکاتە سەر دوژمن. هێڵە کەمەکان و فاکتەرە تەواوکەرەکان کە بە شێوازی گەریلا و پیادەکردنی تاکتیکەکان لە سەردەمی نوێدا دەرکەوتن بە گشتی لە پرۆسەی گارێ تێگەیشتبوون. ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت کە گەریلا لە ستایل و تاکتیکی نوێدا، لە جێبەجێکردن و پراکتیکدا بێ کەموکورتیە، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە ئەنجامەکان بناسرێت، ئەنجام بەدەستبهێنرێن، فراوان بکرێت و دەوڵەمەند بکرێت. هێزەکانی گەریلا لەو چوارچێوەیەدا چالاکیان ئەنجامدا و ئەنجامیان بەدەست هێنا.
شکاندنی دەوڵەتی تورک
دەوڵەتی تورک لە هێرشەکەی گارێدا روبەروی راستیەک هات کە هیچ کاتێک بیری لێنەدەکردەوە. هێزەکانی گەریلا ڕێگەیان بە سوپای تورک نەدا هەناسە هەڵبمژن. ئەو سەربازانەی کە لە کۆپتەرەکان لەسەر زەوی دانران، کاتیان نەبوو ئەو جانتایانەی کە هێنابوویان لەسەر یەک دایاننێن. ڕێکخەرانی هێرشی داگیرکاری تەنانەت حسابیان بۆ ئەوە کردبوو کە بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە لە کوێ خۆیان دەپارێزن، بۆ ئەوەی کاتێک ئاسمان ساماڵ بوو دەستیان پێکرد و بە خێرایی چوونە ئەو شوێنەی کە دەستنیشانیان کردبوو. ساماڵبوونی ئاسمان بۆ هێزەکانی گەریلا دۆخێکی زیانبەخشە و فاکتەرێکی وەهایە کە ڕێگربێت لە جموجوڵەکەیان. بەپێچەوانەوە شەڕی 15ی مانگ دەستیپێدەکرد. بۆچی 10ی شوبات هەڵبژێردرا؟ چونکە هەلومەرجی کەش و هەوا بۆ سوپای تورک گونجاو نەبوو و پلانی بۆ دانابوو لە ڕۆژێکی ڕەمزی وەک 15ی شوباتدا سەرکەوتنی خۆیان رابگەیەنن. بە دڵیان نەبوو و لە سەرەتادا هەموو پیلانەکانیان تێکچوون، لە ڕۆژی دووەمدا بۆیان دەرکەوت کە دۆخەکە بەرەو خراپتر دەچێت. لەبەر ئەوە هەموو ئەوەی کە پێویست بوو بیکەن ئەوە بوو کە چیتر لەوێ نەمێننەوە. 15ی شوبات باران بوو و شەوێک لە ناکاودا هەر ئەوەندە فریای ئەوە کەوتن کە هەڵبێن و هەموو کەلوپەلەکانیان بەجێهێشت.
دەبێت مرۆڤ بە وردی دیاردەکانی قۆناغەکانی گارێ شی بکاتەوە و لە بەرخۆدانی گەریلا لە ساڵی 2021 تێبگات. سەرکەوتنی گارێ تەنیا بەرهەمی پرۆسەی نوێی بنیاتنانەوەی گەریلا نەبوو، بەڵکو گرنگترین فاکتەری تەواوکەری ئەو ئیرادەیەی مرۆڤ و ئازادی خەباتەی یەکەی گەریلا بوو کە بە پێشەنگایەتیی فەرماندەی گەورە شۆڕش بەیتوشباب بەدەستهێنرا. پرسیاری سەرەکی لێرەدا ئەوەیە کە دەبێت پێکهاتەی فەرماندەکان و شەڕڤانان چی بێت کە تیۆرییەکە پراکتیزە دەکەن و بە ئیرادەی پۆڵایی جێبەجێ دەکەن؟ یەکەی گەریلا بە پێشەنگایەتی شۆڕش بەیتوشەشاب بەو بەرخۆدانەی کە ئەنجامیاندا، ئەو پرسیارەیان وڵام دایەوە!
ف.ق