لە وێرانشار بەگەرمی پێشوازی لە پارتی چەپی سەوز کرا
پارتی چەپی سەوز لە شارۆچکەی وێرانشاری سەر بە ڕوحا نووسینگەی هەڵبژاردنی کردەوە و هەزاران کەس بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون.
پارتی چەپی سەوز لە شارۆچکەی وێرانشاری سەر بە ڕوحا نووسینگەی هەڵبژاردنی کردەوە و هەزاران کەس بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون.
لە شارۆچکەی وێرانشاری سەر بە ڕوحا، بە بەشداری هەزاران کەس، پارتی چەپی سەوز نووسینگەی هەڵبژاردنی کردەوە؛ هاوشان لەگەڵ کاندیدانی پەرلەمانی ڕوحا، هەزاران کەس ڕێگەی دووریان بڕی بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی نووسینگەکە. لەکاتی سوڕانەوەی کاندیدەکان بە ناوەندی شارۆچکەکە جەماوەر بەگەرمی بەپیریانەوە دەچوون. جەماوەر لەپێش ماڵەکانیان، بە چەپڵە و هێمای سەرکەوتن پێشوازییان لە کاندیدەکان کرد.
جۆشوخرۆشی گەل گەیشتە ترۆپک ئەوکاتەی کاروانەکە گەیشتە گەڕەکی ئاشە زیا، کاندیدی پارتی چەپی سەوز، دیلان کونت ئایان لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتی: «ساڵی ١٩٨٩، تێکۆشانێکی مەزن ئەنجامدرا تا ناوم لێ بنرێت دیلان. ئەو تێکۆشانە ئەمڕۆ گۆڕەپانەکەی پڕکردووە. ئەم گۆڕەپانە مەزنتر دەبێت، لەم گۆڕەپانانەوە وەڵامی گەمە قێزەونەکان و ستەم و جەنگ و گۆشەگیرییەکانی ئاکەپە و مەهەپە دەدەینەوە».
پاشان، کاندیدی پەرلەمان لە ڕوحا، عومەر ئۆجالان قسەی کرد و دژی ئەو گۆشەگیرییە توندە وەستایەوە کە سەپێنراوە بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: «پرسی گۆشەگیری بۆ ئێمەی کورد گرنگە، کەس ناتوانێت ئەم دەوڵەتە بە دەوڵەتی ماف و یاسا بزانێت، گۆشەگیرییەکی سەخت لەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان سەپێنراوە، ئەوە دوو ساڵە هیچ چاوپێکەوتنێکی نەبووە، کامەیە یاساکانتان؟ کوا ماف؟ بە فەزڵی سیاسەتی دیموکراتیک هەڤاڵە زینداییەکانمان ئازاد دەکەین، گۆشەگیریی سەپێنراوی سەر بەڕێز ئۆجالان تێکدەشکێنین».
لەم دەرفەتەدا، درووشمی «بژی سەرۆک ئاپۆ» گوترایەوە، ڕێوڕەسمی کردنەوەی نووسینگەکە، بە پێشکەشکردنی وتارەکان کۆتایی هات.
ف.ق