لە ئاگری ئامانج بەدەستهێنانی ٤ پەرلەمانتارە
سوعاد یگیت بەڕێوەبەری ناوچەی بازیدی هەدەپە ڕایگەیاند، هاواری سەرکەوتن لە گۆڕەپانەکانی ئاگری نیشانی دەدات کە ٤ پەرلەمانتاری پارێزگاکە دەبەنەوە.
سوعاد یگیت بەڕێوەبەری ناوچەی بازیدی هەدەپە ڕایگەیاند، هاواری سەرکەوتن لە گۆڕەپانەکانی ئاگری نیشانی دەدات کە ٤ پەرلەمانتاری پارێزگاکە دەبەنەوە.
ئاگری ژمارەی دانیشتوانەکەی ٥٥٠ هەزار کەسە، زیاتر لە ٣٠٠ هەزار دەنگدەر و ٤ پەرلەمانتاری هەیە. لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨دا پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بە بەدەستهێنانی سەدا ٦٣ی دەنگەکان ٣ پەرلەمانتاری لە پارێزگاکە بەدەستهێنا. پارتی چەپی سەوز دەیەوێت لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایاردا هەر چوار پەرلەمانتارەکەی ئاگری بباتەوە. بەڕێوەبەری ناوچەی بازیدی هەدەپە سوعاد یگیت ڕایگەیاند، هاواری سەرکەوتن لە گۆڕەپانەکانی ئاگری نیشانی دەدات کە هەر چوار پەرلەمانتارەکە دەبەنەوە. سوعاد یگیت ڕاشیگەیاند، لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردند هەموو رۆژێک لە ئاگری و ناوچەکانیدا سەردانی ناوەندی شارەکان، گوندەکان و گەڕەکەکان دەکەن و کۆبوونەوەی گشتی ئەنجام دەدەن.
سوعاد یگیت ئەوەشی ڕاگەیاند، پێشوازیی خەڵک سەرچاوەی ورە و موراڵە و وتیشی، "لە هەموو گوندێکدا پەرۆشییەکی گەورە هەیە. بۆ نموونە، کاتێک دەچین بۆ گەڕەکێک و گوندێک بۆ هەڵواسینی ئاڵاکانمان، دانیشتوانی ناوچەکە دەستبەجێ یارمەتیمان دەدەن. ئەمە متمانەی خەڵک بە پارتی چەپە سەوز نیشان دەدات، ئێمەش داوا لە خەڵک دەکەین بۆ ڕزگاربوون لە دڕندەیی و تاڵانکردن و کردەوەی دژ بە مرۆڤایەتی، کە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەوە ئەنجام دەدرێن، دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن."
یەگیت باسی لە سیاسەتی دوژمنکارانەی دەسەڵاتی بەرامبەر بە ژنان کرد و وتی، "ژنان و گەنجان لە ئاگری باش دەزانن، کە دەبێت وەڵامێکی بەهێز بەرامبەر بە هەوڵەکانی دەستبەسەرداگرتن و زەوتکردنی بە ماف و ئازادییەکان بدەنەوە."
خەڵکی ئاگری لە ۱٤ی ئایاردا وەڵامی پێویست دەدەنەوە
یەگیت ئاماژەی بە پەرۆشییەکان لە گۆرەپانەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن کرد و ڕایگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وادەی هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار، هاوار بۆ ئازادی لە گۆڕەپانەکانی ئاگری نیشانی دەدات، کە هەر چوار پەرلەمانتارەکە دەبەنەوە. وتیشی، "خەڵکی ئاگری لە ١٤ ی ئایاردا وەڵامی ئەو کەسانە دەدەنەوە، کە نکۆڵی لە بوونی کوردەکان دەکەن و دەیانەوێت لەناویان ببەن، لە بەرامبەر ئەو هێزانەدا، کە زیندانەکانیان کردووەتە ئەشکەنجەخانە و گۆشەگیری قورس دەکەن، لە بەرامبەر ئەوانەدا، کە دەرفەتەکانی دەوڵەت وەک بەرتیل بۆ هەڵبژاردن بەکار دەبەن، لە بەرامبەر ئەوانەدا هەوڵ دەدەن لەو رێگایانەوە لە ئاگری پەرلەمانتار بە دەست بهێنن، خەڵکی ئاگری لە ١٤ی ئایاردا وەڵامی پێویستییان پێ دەدەنەوە.
پارتی چەپی سەوز هەر چوار سەرەڕای هەموو فێڵ و فشارەکان هەر چوار پەرلەمانتارەکەی ئاگری دەباتەوە و لەوە دڵنیاین. نە میدیای لایەنگری دەسەڵات و نە بەرتیلی هەڵبژاردن ناتوانن ڕزگاریان بکەن. داوا لە گەلەکەمان دەکەم، دەنگی خۆیان بۆ خۆیان بەکاربهێنن. ماوەیەکی کەم ماوە بۆ هەڵبژاردن. ئێمە با هەموو توانا و هێزی خۆمان بەکار بهێنین. بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردندا خۆمان تەیار بکەین".
ژ.ت