لە ئامەد دیسانەوە ئاگر کەوتەوە

ڕاگەیاندرا لە دارستانی هەرێمی دەوکی سەر بەناوچەی چەرمووگی ئامەد بە هۆی محاویلەی کارەباوە جارێکی دیکە ئاگرکەوتووەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییە بەدەست خراوەکان، لە دەوروبەری کاتژمێر ١٣:٣٠ بەکاتی هەرێمەکە، ئاگرەکە دروستبووە. دانیشتوانی ناوچەکە بە دەرفەتەکانی خۆیان هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان داوە، بەڵام بەهۆی بوونی بایەکەی بەهێزەوە ئاگرەکە بڵاوبووەتەوە.

ڕاگەیاندرا دوای کەوتنەوەی ئاگرەکەی هەفتەی ڕابردوو، کە چەندین قوربانی لێکەوتەوە، ئۆتۆمبێلی ئاگرکووژێنەوەی شارەوانی ناوچەکانی ئاکەپە ڕوانەی ناوچەکە کراون و قایمقامی ناوچەکەش سەردانی گۆڕەپانی ئاگرەکەی کردووە.